سلێمانی.. دژەتیرۆر دوو تیرۆریست دەستگیردەکات

کوردستان

25/03/2023     ژمارەی بینراو 552

راچڵەكین -

دژەتیرۆری عیراق رایگەیاند، بەهاوكاری هەماهەنگی هێزەكانی دژەتیرۆر لە سلێمانی، دوو تیرۆریستیان دەستگیركرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا بە بەشداری هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق و هەرێمی كوردستان (سلێمانی)، دوو تیرۆرستیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا بەبێ ئاماژەكردن بە كات و شوێنی دەستگیركردنەكە، تەنها باس لەوەكراوە كە دەستگیسركردنی ئەو دوو تیرۆریستە، لەچوارچێوەی هەماهەنگی و كارە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو دەزگای دژەتیرۆری عیراق و دژەتیرۆر لە سلێمانی دێت.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن