سامانە سروشتییەكان لەسەر بڕیارەكەی دادگای پاریس دێتەدەنگ

کوردستان

25/03/2023     ژمارەی بینراو 303

راچڵەكین -

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی دادگای پاریس و قەدەغەكردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەبێ پرسی بەغدا، راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، بڕیارەكە رێگر نابێت لە پەیوەندییەكانمان لەگەل حكومەتی حكومەتی فیدراڵی.

وەزارەتەكە لەو راگەیەندراوەكەیدا كە كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە، جەختی لەوەشكردووەتەوەو كە حكومەتی هەرێم وێڕای دووپاتكردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەكانی لە گەل بەغدا تا گەیشتن بە چارەسەری بنەرەتی و یاسایی و دەستووری. 
 
دەقی راگەیەندراوەكە: 
 
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم چەند مانگەی دواییدا ، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز ، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی و لەیەكتێگەیشتنی باش كە لە چوارچێوەی دەستووردا ، ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێن . 
 
بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ، لە پەیوەندی بەردەوامدایە لە گەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی فیدرال ، لە دوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی فیدرالیش بۆ هەرێمی كوردستان، جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
 
بڕیاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حكومەتی عێراق دژی توركیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەكانمان لە گەل حكومەتی بەغدا.

لەم چوارچێوەیەدا ، سەردانی بەغدا دەكەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی بابەتەكانی پەیوەندیدار. 
 
لەمبارەیەوە حكومەتی هەرێم وێڕای دووپاتكردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەكانی لە گەل بەغدا تا گەیشتن بە چارەسەری بنەرەتی و یاسایی و دەستووری. 
 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی
حكومەتی هەرێمی كوردستان 
2023/3/25

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن