ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە پێناوە مانەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەکە پلانێک لە دژی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادە دەکات.
ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان لەم دواییانەدا دوپاتیان کردبۆوە کرد کە ڕیاڵ مەدرید پارەیەکی زۆر ئامادە دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە لە هاوینی داهاتوودا، بە چالاککردنی بڕگەی هەڵوەشاندنەوە لە گرێبەستی یاریزانە نەرویجییەکەدا کە بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، مانچستەر سیتی هاوینی داهاتوو دەجوڵێت بۆ ئەوەی هالاند ڕازی بکات گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات و بەرزترین مووچەی پێبدات لە پریمەرلیگ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکەی ئێستای هالاند لە ساڵی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت، بەڵام مان سیتی دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکاتەوە، مووچەی هێرشبەرە نەرویجییەکە لە ٣٧٥ بۆ ٥٠٠ هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا زیاد دەکات.
ڕوونیشیکردەوە، ڕەزامەندی هالاند لەسەر گرێبەستە نوێیەکە کۆتایی بە هەواڵی گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەهێنێت.
سەرچاوە نزیکەکانی هالاند ڕایانگەیاندووە، کە هالاند زۆر دڵخۆشە لە یانەی مانچستەر سیتی بەڵام یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لە ڕێگەی گرێبەستە نوێیەکەیەوە پەیامێکی بەهێز بۆ یانەی ڕیال مەدرید بنێرێت.