ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەیارییەکانی هەفتەی 30 ی خولی پلە یەکی فەڕەنسی، یانەی پاریس سان جێرمان پێشەنگی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نیس.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 26 دا لیۆنیڵ مێسی پاڵەوانی جیهان توانی تۆڕی گۆڵی نیس بهەژێنێت و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا لیۆنێل مێسی لە کۆرناڵەوە توانی گۆڵی دووەم بۆ سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی دروست بکات و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش 69 خاڵی هەیە و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێشەنگی خولەکەیە، نیس بە 45 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.
ڤیدیۆ: