بەڤیدیۆ، لۆریان پاریس سان جێرمان شۆک دەکات

وەرزش

30/04/2023     ژمارەی بینراو 126

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 33 ی خولی پلە یەکی فەڕەنسی، یانەی پاریس سان جێرمان بە سەرکردایەتی کیلیان مباپێ و مێسی میوانداری یانەی لۆریانی کرد.

 

هەر لەسەرەتاوە و لە خولەکی 15 دا لۆفی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان کرد، تەنها دوای 5 خولەکئەشرەف حەکیمی کارتی سووری وەرگرت و ئەرکی پاریسی قورسکرد، لە خولەکی 29 دا مباپێ یارییەکەی یەکسانکردەوە، دواتر لە خولەکی 39 دا یۆنگوا گۆڵی دووەمی بۆ لۆریان کرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا یانەی لۆریان بە بەرگرییەکی چڕ یارییان دەکرد و بە هێرشی هەڵگەڕاوە مەترسیان بۆ گۆڵی پاریس دروستکرد تاکوو لە خولەکی 88 دا بامبا دیانگ لە ناوراستی یاریگاوە بە هێرشێکی هەڵگەڕاوە گۆڵی سێیەم کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سان جێرمان لەکۆی 33 یارییدا 75 خاڵی و لە خانەی یەکەمدایە، لۆریان بە 48 خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن