رێكخراوی تەندروستیی جیھانی: 7 ملیۆن كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

تەندروستی

05/05/2023     ژمارەی بینراو 559

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستیی جیھانی، رایگەیاند، بەهۆی كۆڤید – 19 وە زیاتر لە حەوت ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە.

ئەدھانۆم گێبریاسوس رایگەیاند كە دۆخی بەپەلەی تەندروستیی خەڵك لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كە بەھۆی كۆڤید - ١٩ وە راگەیەندرابوو، كۆتاییھاتووە.

ئەدھانۆم، جەختیشی لەوەكردەوە، ڤایرۆسی كۆڤید-١٩ لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە تەواوی ژیانی تێكداوە و بەم ھۆیەوە حەوت ملیۆن كەس گیانی لەدەستداوە كە رێكخراوی تەندروستیی جیھانی تۆماری كردوون. راشیگەیاند:" ژمارەی ئەوانەی بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە زۆر لەمە زیاترە."

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستیی جیھانی ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی كۆڤید-١٩وە زیانێكی زۆر بەر سیستەمی تەندروستیی كەوتووە و ملیۆنان كەسیش بێ بەشبوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی تەندروستیی.

ناوبراو ئاشكراشی كرد، بەھۆی ڤاكسین و زیادبوونی بەرگریی لەشی خەڵك لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە، زیاتر لە ساڵێكە ژمارەی تووشبووان لە كەمبوونەوە دایەوە و بەم ھۆیەوەش لە ژمارەیەكی زۆری وڵاتان ژیان ئاسایی بووەتەوە.

گێبریاسوس راشیگەیاند كە كۆتایی بە كۆڤید-١٩ وەك ھەڕەشەیەكی تەندروستیی جیھانی ھاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن