ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەیاریی چوونی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی مان سیتی ئینگلیزی بوویەوە.
لەگەڵ دەسپێکردنی یارییەکەدا کوڕانی پیپ گواردیۆلا دەستیان بەسەر یاریگادا گرت، بەڵام لە خولەکی 37 دا بە هێرشێکی پێچەوانە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕیگای ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی تۆڕی گۆڵی سیتیزینیان هەژاند و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید فشارێکی زۆریان خستە سەر مان سیتی بەڵام نەیانتوانی گۆڵی دووەم بکەن، دواتر لە خولەکی 67 کیڤن دی بڕۆین بە لێدانێکی زۆر بەهێز یارییەکەی یەکسانکردەوە و لەکۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش هەردوو یانەی یەکسانبوون و جەنگی سەرکەوتنیان خستە نێو خاكی ئینگلتەراوە و بە تایبەتی یاریگای ئیتیحاد، یاریی گەڕانەوە چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
ڤیدیۆ: