هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
مه‌به‌ست له هاوسه‌رگیری جێگیر بوون و دروستكردنی ژیانی هاوبه‌شه له‌نێوان دوو كه‌سدا به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر دروست نه‌بێت ئه‌وه زۆر جار كۆتاییه‌كه‌ی ته‌نها جیابوونه‌وه ده‌بێت، پسپۆڕانی ده‌رونی باس له‌وه ده‌كه‌ن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێك له كه‌سایه‌تی خانمان كۆتاییه‌كی ڕونی نابێت و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه تیایدا زۆره له‌وانه‌ش:
1-ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر:
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌رده‌وام باس له‌وه بكات له لایه‌ن خۆشه‌ویستی پێشووی گێچه‌ڵی پێ كراوه یان ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و باش بشزانیت بابه‌ته‌كه ته‌نها درۆیه ئه‌وه باشتر وایه له‌م كه‌سه دوور بكه‌ویته‌وه چونك دوور نیه تۆش ببیته دووه‌م قوربانی.
2-ئافره‌تی كاتژمێری بایلۆجی:
ئه‌و ئافره‌ته‌ی پێش ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی یاسای و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یه‌كه‌وه بتان به‌ستێته‌وه و داوای ئه‌وه‌ت لێبكات منداڵێكی هه‌بێت لێت له كاتێكدا ئێوه هاوسه‌رگیریتان نه‌كردووه.
3-توشبوو بێت به نه‌خۆشی درۆ:
هه‌موان له بابه‌تێك یان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك ڕه‌نگه درۆمان كردبێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی توشی نه‌خۆشی درۆكردن بوون و وه‌ك نان و ئاو وایه بۆیان ئه‌وه ژیانكدرن له‌گه‌ڵیان ئاسان نییه و درۆ ته‌واوی ژیانتان تێكده‌دات.
4-ئالوده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر:
مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان كاتێك به‌كارده‌هێنرێن ئاستی دۆپامین له له‌شدا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و زۆرجار دووركه‌وتنه‌وه لێی ئاسان نییه، ژیانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه پڕه له كێشه و باشتره لێی دوور بكه‌ویته‌وه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت.
5-ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنن:
به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به شێوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن كاریگه‌ریه‌كه‌ی هیچ كه‌متر نیه له كاریگه‌ری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ، ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌پێش چاوبێت كه ڕه‌نگه ڕۆژێك خۆشی بوێیت و ڕۆژێك رٍقی لێت بێت و ڕۆژێك منداڵی بوێت و ڕۆژێكی دیكه نه‌یه‌وێت.
6- ئه‌و ئافره‌ته‌ی چه‌ند جارێك ماره كراوه و هاوسه‌رگیری نه‌كردووه:
ئاساییه ئه‌گه‌ر خانمێك له هاوسه‌ره‌كه‌ی یان ده‌زگیرانه‌كه‌ی جیا ببێته‌وه و جارێكی دیكه هاوسه‌رگیری بكاته‌وه به‌ڵام نا ئاساییه ئه‌گه‌ر زیاتر له چه‌ند جارێك ده‌زگیرانداربێت و له‌گه‌ڵ هیچكام له ده‌زگیرانه‌كانی ڕێك نه‌كه‌وێت.