کاناڤارۆ: ئەم یانەیە دەگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

وەرزش

12/05/2023     ژمارەی بینراو 708

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فابیۆ کاناڤارۆی ئیتاڵی دێرین و یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس و ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، شاهانەکان پاڵێوراون بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەر حیسابی مانچستەر سیتی.

لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتاییدا، کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، یانەی ڕیاڵ بە گۆڵێک لەگەڵ سیتی یەکسان بوو، لە بەرامبەردا هەردوو یانە چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لە یاریی گەڕانەوەدا.

کاناڤارۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی وتی: "یارییەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و سیتی نایاب بوو، هەردوو یانە ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، لە کاتێکدا ئەنجامەکە زۆر هاوسەنگ بوو، بەمەش هەموو شتێک کراوە دەبێت لە یاریگای ئیتیحاد".

ئایا سیتی پاڵێوراوە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی یان نا، فابیۆ لە کۆمێنتێکدا وتی: "من بەو شێوەیە نایبینم، بەو زانیارییەی من لەسەر ڕیال مەدرید هەمە، قەناعەتم هەیە کە ئەوان دەچنە مانچستەر بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنن، هەروەها ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئەنچیلۆتی لەدەرەوەی یاریگاکایان یارییەکەی نایاب پێشکەش دەکەن".

وە لە درێژەی قسەکانیدا وتی "هیوادارم جارێکی تر ڕیاڵ بگاتە یاری کۆتایی، ڕاهێنەرێکیان هەیە هەمیشە بە هێمنی لە شوێنێک کۆتایی دێنێت، ئەو دیاردەیە، هەر بۆیەش ڕیال مەدرید هەمیشە کۆتایی بە ترساندنی ڕکابەرەکانی دێنێت لە قۆناغی پێش کۆتاییدا".

لەکۆتاییدا کاناڤارۆ ڕایگەیاند، یاریکردن بەرامبەر تیپە ئیتاڵیاکان لە ئەوروپا ئاسان نییە، ئەمە لە تۆپی پێدا ناسراوە، بەڵام لە ئێستادا یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لە هەموو شتێکدا سەرووترن، کوالیتی و ئەزموونی زیاتریان هەیە، هەروەها لە قۆناغی پێش کۆتایی یارییەکانی... پاڵەوانەکان، ئەم دوو سیفەتە زۆر گرنگن”.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن