بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیای هەژاند

جیهان

21/05/2023     ژمارەی بینراو 503

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری توركیای هەژاندو تائێستاش زیانە گیانی و داراییەكانی رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD)، كاتژمێر 3:46 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە (بەكاتی توركیا)، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.9 پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگای ئەدەنەی لە باشووری توركیا گرتەوە.

ئافاد ئاشكرایكردووە، چەقی بوومەلەرزەكە، قەزای سایمبەیلی بووە و لە قوڵایی ٦،٦٧ كیلۆمەتردا روویداوە.

تائێستاش هیچ ئامارێك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن