باكوری كوردستان؛ 136 كۆچبەری نایاسایی دیپۆرتكرانەوە

جیهان

22/05/2023     ژمارەی بینراو 202


راچڵەكین-

لە پارێزگای ئاگری لەباكوری كوردستان 136 كۆچبەری ئەفغانستانی، دوای دەستگیركردنیان لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی سنووری توركیا، دیپۆرتی وڵاتەكەیان كرانەوە.


میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، كۆچبەرە نایاساییەكان دوای كۆتاییهاتنی رێكارە یاساییەكانیان لە ناوەندی دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەران لە پارێزگای ئاگری-یەوە برانە فڕۆكەخانەی ئەحمەدی خانی و لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەكانی توركیادا سواری فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی ئەفغانستان كران و رەوانەی وڵاتەكەیان كرانەوە.

ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە ماوەی ئەمساڵدا لە ئاگری-یەوە نێردراونەتەوە وڵاتەكانیان، گەیشتە هەزار و 920 كەس و ئەمساڵ بە گشتی 38 هەزار و 289 كۆچبەری نایاسایی لە سەرانسەری توركیاوە رەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن