ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە چاڤی شۆک دەکات

وەرزش

23/05/2023     ژمارەی بینراو 91

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی یانەی بەرشەلۆنە، بە بڕیارێکی چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری یانەکە شۆک دەکات.

بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت"، یول کۆندی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بە چاڤی ڕاهێنەرەکەی ڕاگەیاندووە، هەست بە ئاسوودەیی ناکات لەگەڵ ڕۆڵی خۆی لەناو تیپەکەدا، و پێی باشترە لە هاوینی 2023 بڕوات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵوێستی کۆندێ چاڤی تووشی سەرسوڕمان کرد، چونکە یاریزانە فەرەنسیەکە هەرکاتێک لەگەڵ تیپەکە ئامادە بووە بە شێوەیەکی سەرەکی یاریی کردووە.

کۆندێ توڕەیە، چونکە چاڤی بەڵێنی پێدابوو کە ببێتە ناوەندی بەرگری سەرەکی تیپەکە لەم وەرزەدا، بەڵام وەک بەرگریکاری ڕاست بەشداری دەکرد.

 

ئەو ڕۆژنامەیە دوپاتیشی کردەوە، لە بەرشەلۆنە هیچ کەسێک پرسیار لە کوالیتی کۆندێ ناکات، بارسا هەوڵدەدات بزانێت تا چەند یاریزانەکە دەتوانێت لە بڕیارەکەی پەشیمان ببێتەوە.

ئەگەر کۆندێ پێداگری لەسەر ڕۆیشتن بکات، ئەوا چێڵسی ئامادەیە نرخێکی زیاتر پێشکەش بکات لەوەی بەرشەلۆنە هاوینی ڕابردوو بە سیڤیلیا دابوو.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن