ئەلبا لە دوای 11 ساڵ بارسا بەجێ دەهێڵێت

وەرزش

24/05/2023     ژمارەی بینراو 74

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی بەرشەلۆنە ڕۆیشتنی یاریزانە دێرینەکەی جۆردی ئەلبا لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ڕاگەیاند.

جۆردی ئەلبا 11 وەرزی بە درێسی بەرشەلۆنە بەسەر بردووە و بەشداری لە 458 یاری فەرمیدا کردووە و 27 گۆڵی تۆمارکردووە.

یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردووە، یانەکە و جۆردی ئەلبا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە ساڵێک پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی.

"بارسێلۆنا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ جۆردی ئەلبا دەردەبڕێت بۆ پابەندبوون و خۆبەخشی و پەیوەندی ئەرێنی و دۆستانە لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خێزانی بارسا".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، بارسێلۆنا هیوای سەرکەوتن بۆ جۆردی ئەلبا دەخوازێت لە داهاتوودا.

هەندێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەلبا بە نیازە ماڵئاوایی لە هاندەرانی بەرشەلۆنە بکات لە یارییەکەی مایۆرکا یەکشەممەی داهاتوو لە یاریگای کامپ نو.

ئالبا 6 جار نازناوی لالیگا و 5 جار جامی شا و 4 جار جامی سوپەری ئیسپانیا و جارێک چامپیۆنزلیگ و جارێکیش جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن