بەڤیدیۆ، مارتینێز ئینتەرمیلان-ی کردە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا

وەرزش

24/05/2023     ژمارەی بینراو 85

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، لە نێو یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە شاری ڕۆما، هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و فیۆرێنتینا ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا هەر لەسەرەتای یارییەکە و لە خولەکی 3 دا نیکۆلاس گۆنزالێس تۆڕی گۆڵی نیرازۆری هەژاند، بەڵام دوای ئەو گۆڵە لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و پاڵەوانی جامی جیهانی دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی لە خولەکەکانی 29 و 37 دا تۆمارکرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا کوڕانی ئینزاگی بە شێوەی بەرگریی یارییان کرد و فیۆرێنتینا یارییەکی نایابیان ئەنجامدا و چەندین هەلی گۆڵیان لەدەستدا و لەکۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی ئینتەر کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەرمیلان بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک و نۆیەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن