خوڵوسی ئاكار: ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە باكوری عیراق و سوریا ناوەستن

جیهان

25/05/2023     ژمارەی بینراو 123

راچڵەكین-

وەزیری بەرگریی توركیا، رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكان لە باكووری عیراق و باكووری سووریا ناوەستن" تا یەك تیرۆریست بمێنێت" بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەیان. 

خولوسی ئاكار، رایگەیاند، شەو و رۆژیان خستووەتە سەریەك بۆ بەهێزتركردنی توركیا: "چەندین بەربەست لە بەردەم ئەمە داندراون وەك چالاكی تیرۆریستان، بەكارهێنانی میدیا و ئابووری، بەڵام لە هیچیاندا سەركەوتوو نەبوون. ئەو میدیایانەی لە خۆرئاوا وا خۆیان نیشان دەدەن بێلایەنن بەرلە هەڵبژاردن تەواوی ژەهرەكەیان بڵاو كردەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد:"بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان. خوا یار بێت سەربازانمان تیرۆریستان لەو چاڵانەدا دەنێژن كە هەڵیان كەندوون".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن