كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

26/05/2023     ژمارەی بینراو 168

فۆتۆ/ ئیبراهیم فەتاح


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەیینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك لە كەش، لەناوچە شاخاویەكان بە تایبەت ناوچە سنوریەكان باران بارینێكی كەم دەبارێت هەندێك كات هەورە تریشقەش دەبێت .

سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان، پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەڵام لە هەندێك شوێن بە نزیكەی 1 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  33 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  32 پلەی سیلیزی
سۆران :  30 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  40 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن