راگەیەندراوێكی بەپەلە لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

کوردستان

26/05/2023     ژمارەی بینراو 468

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەدژی ئەو گۆڕانكارییانەی لە پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە ئەنجامدراوە، ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، گۆڕانكارییەكان نادەستوریین و دژی رێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵییە.

حكومەتی هەرێم لەو راگەیەندراوەكەدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، جەختی لەوەكردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك، ئەم ستەمكاری و پێشێلكردنەی مافەكانی خەڵكی كوردستان قبوڵ ناكەین و پابەندی هیچ بڕیارێكی تریش نابین جگە لەو رێككەوتنەی پێشتر لەگەڵ حكومەتی سوودانی كراوە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

ئەو گۆڕانكاریانەی لەلایەن بەشێك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێكەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی كوردستان، لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵییە و هەروەها دژی پرەنسیپەكانی رێككەوتنی حكومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو كابینەیەیە كە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دراوە.

ئێمە وەك حكومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەك، ئەم ستەمكاری و پێشێلكردنەی مافەكانی خەڵكی كوردستان قبوڵ ناكەین و پابەندی هیچ بڕیارێكی تریش نابین جگە لەو رێككەوتنەی پێشتر لەگەڵ حكومەتی بەڕێز سوودانی كراوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان
2023/5/26

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن