ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ شەممە ڕیاڵ مەدرید، لە یاریگای “ڕامۆن سانچێز پیزخوان”، لە گەڕی 37ی خولی ئیسپانیدا، دەبێتە موانی یانەی سیڤییا.
مێرێنگێ بە کۆکردنەوەی ٧٤ خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی لالیگادایە، یانەکەی ئەندەلوسیش بە کۆکردنەوەی ٤٩ خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.
هەڵبژاردنەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ، شایەتحاڵی ئامادەنەبوونیهەریەک لە: ڤینیسیۆس جونیۆر - کەریم بنزیمە - مارکۆ ئاسێنسیۆ - ماریانۆ دیاز - دانی کارڤاخالە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، پێکهاتەی چاوەڕوانکراو بۆ یانەی ڕیال مەدرید لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا.
بەرگری: لوکاس ڤاسکێز - ئیدەر میلیتاو - دەیڤد ئالابا - ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر.
هێڵی ناوەڕاست: تۆنی کرۆس - ئێدواردۆ کاماڤینگا - لۆکا مۆدریچ.
هێرشبەر: فیدی ڤاڵڤێردی - ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز - ڕۆدریگۆ جۆیس.