راچڵەكین-
مامۆستاو مودەڕیسانی خانەقای بیارەی شەریفە رایدەگەیەنن،( لاوەند چوارباخی) قوتابی مەدرەسەو خانەقای بیارە نەبوەو "مێژووی ئەم مەردەسە پیرۆزەش دوورە لەهەموو فەتواو بڕیاردانێك كە دوور بێت لە شەریعەتی ئیسلام و بۆ خۆ ناساندن و ناو دەركردن."
مامۆستاو مودەڕیسانی خانەقای بیارەی شەریفە، ئەمڕۆ هەیینی لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە:" بەداخەوە لەم چەنەد ڕۆژەدا كەسێك بەناوی (لاوەند چوارباخی ) دوای ئەوەی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ( ئێن ئاڕتی) لە شەوی ٧-٦-٢٠٢٣ قسەی لەگەڵ كراو پاش گوفتگۆ كردن لەگەڵی و نەبوونی هیچ پێشینەیەكی خوێندن و نەبوونی بڕوانامەی زانستی بەم شێوازە خۆی ناساند كە فەقێی خانەقای بیارەی شەریفەبووە."
ئاماژەیان بەوەشكردووە:" ئێمە وەك مەدرەسەو خانەقای بیارەی شەریفە ڕایدەگەیەنین بەهەموو لایەك، ئەم ( لاوەند چوارباخییە) قوتابی مەدرەسەو خانەقای بیارە نەبوەو بەهیچ شێوازێك بەرپرسیارنین لەقسەكانی، وە مێژوی ئەم مەردەسە پیرۆزەش وەك ئەركی ئایینی هەمیشەیی خۆی دوورە لەهەموو فەتواو بڕیاردانێك كە دوور بێت لە شەریعەتی ئیسلام و بۆ خۆ ناساندن و ناو دەركردن."
بسم اللە الرحمن الرحیم
ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی لە خانەقای بیارەی شەریفە وە لە سەر وتەكانی ( لاوەندچوارباخی )
مێژووی پڕلەسەروەری مەدرەسەو خانەقای بیارەی شەریفە، شاهیدە لەسەر جوانی و ڕاستی پەروەردەی ئەم شوێنە پیرۆزە، وە ئەوگەورە زانایانەی لەوشوێنە دەرچوون و پێگەیشتن و تێگەیشتن شاهیدن كە لە ڕابردودا خانەقای بیارەی شەریفە كێ پەروەردە دەكات، وە شانازی كردنی ئەم گەورە پیاوانە بەبیارەی شەریفە و ئەم مدرەسە پیرۆزەوە وەك مامۆستا عەبدولكەریم مودەڕیس و مامۆستا مەلاعەبدولقادری گەورە و موفتی هەڵەبجەو عەللامەی بێدەنی و مامۆستای فەنایی و كانی سانانی شێخ باباڕسول و عەللامەی بوداقی و سەدانی تر، ئەوڕاستیە دوپات دەكەنەوە كەلەم خانەقا پیرۆزەدا تەنها كتاب و سونەت بە تێگەیشتنی سەلەفی صاڵح پەیڕەو دەكرێت و، وە هەموو بیرێكی توندڕەوی و تاك لایەنە جێگای نابێتەوە.
بەداخەوە لەم چەنەد ڕۆژەدا كەسێك بەناوی (لاوەند چوارباخی ) دوای ئەوەی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ( ئێن ئاڕتی) لە شەوی ٧-٦-٢٠٢٣ قسەی لەگەڵ كراو پاش گوفتگۆ كردن لەگەڵی و نەبوونی هیچ پێشینەیەكی خوێندن و نەبوونی بڕوانامەی زانستی بەم شێوازە خۆی ناساند كە فەقێی خانەقای بیارەی شەریفەبووە.
ئێمە وەك مەدرەسەو خانەقای بیارەی شەریفە ڕایدەگەیەنین بەهەموو لایەك، ئەم ( لاوەند چوارباخییە) قوتابی مەدرەسەو خانەقای بیارە نەبوەو بەهیچ شێوازێك بەرپرسیارنین لەقسەكانی، وە مێژوی ئەم مەردەسە پیرۆزەش وەك ئەركی ئایینی هەمیشەیی خۆی دوورە لەهەموو فەتواو بڕیاردانێك كە دوور بێت لە شەریعەتی ئیسلام و بۆ خۆ ناساندن و ناو دەركردن.
والسلام علیكم ورحمەاللە
مامۆستاو مودەڕیسانی خانەقای بیارەی شەریفە
٩-٦-٢٠٢٣