ئەمریكا بڕیارێكی گرنگ لەبارەی عێراقەوە دەدات

جیهان

07/04/2020     ژمارەی بینراو 9216

راچڵەكین

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دڵنیایی بە عێراق دەدات كە رێگە نادەن ئابوورییەكەیان تووشی داڕمان ببێت، دەشڵێت: هەوڵ دەدەین ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری سنوورداری بەسەر ئەو وڵاتە هەبێت.

مایك پۆمپیۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ 7-4-2020 ئەنجامیدا، رایگەیاند:" هەموو كارێك دەكەین بۆ سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەیە بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكەو كەمكردنەوەی زیانە گیانی و داراییەكانی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژی بەوەكرد كە هەوڵ دەدەن ڤایرۆسەكە كاریگەری سنوورداری بەسەر عێراقەوە هەبێت، وتیشی:" عیراق هاوبەشی ئێمەیەو رێگە نادەین تووشی داڕمانی ئابووری ببێت".

پۆمپیۆ هەڵوێستی وڵاتەكەشی لەبارەی دیاریكردنی راسپێردراوی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئاشكراكردو رایگەیاند، ئەوە پەیوەستە بە كاروباری ناوخۆیی عێراق، ئێمەش پشتیوانی لەهەر كەسێك دەكەین كە لەلایەن عێراقییەكانەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی دیاری بكرێت و بەشێوەیەكی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین.

داواشی لە هاوڵاتیانی عێراق كرد، خۆیان بڕیار لە پێكهێنانی حكومەتەكەیان بدەن، نەك كەتائیبی حزبوڵڵا لەبری ئەوان بڕیار بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن