ده‌بێت توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م خۆراكانه بخۆن
ڕاچڵه‌كین-
له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌یان له تویته‌ر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات به توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه پێویسته چه‌ند جۆرێك له خواردن و خواردنه‌وه نه‌خۆن چونكه زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه باشتره توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و خواردنه‌وانه نه‌خۆنه‌وه كه بڕێكی زۆر له كافاینی تیادایه و له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه‌ی ناسروشتی و پڕ له شه‌كر و شه‌ربه‌تی خه‌ست و خواردنه‌وه گازی و تونه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه چونكه زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌گه‌ڵیدا له‌و خواردنانه‌ی چه‌وری تێر وه‌ك "په‌نیر و گۆشتی سووری پڕ چه‌وری تیادایه و چه‌وری گۆڕاو وه‌ك فینگه‌ر و به‌رگر و ژه‌مه خێراكان دوور بكه‌ونه‌وه"
هاوكات ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی خواردنه‌وه‌ی 8-10 په‌رداخ ئاو له ڕۆژێكدا و خواردنی سه‌وزه میوه و خواردنی هاوسه‌نگ و پڕ له ڤیتامین و ڕیشاڵ و كانزا و پرۆتین و دژه ئۆكسانه‌كان كه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن باشترین بژارده‌یه بۆیان و ده‌بێت خوێ له ژه‌مه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه.