عێراق.. 80 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

عێراق

08/04/2020     ژمارەی بینراو 221

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆماركردنی 80 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندو كۆی توشبووانیش ڤایرۆسەكەش گەیشتە 1202 كەس.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 80 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

راگەیاندراوەكە، ئاماژەی بەوەكردووە، كۆی ژمارەی توشبووان لە عێراقدا بۆ 1202 كەس بەرزبووەوەو 69 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكراشیكرد، 452 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن