یەكێتی زانایان هەڵوێستی خۆی لەبارەی دیبەیتی ئیسلامییەكان ئاشكرا دەكات

کوردستان

07/07/2023     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین- 

عەبدوڵڵا مەلا وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی دیبەیتی ئاینی ئاشكرا دەكات و دەڵێت، بە پەسندی نازانن هیچ دیبەیتێكی میدیایی سەبارەت بە ناكۆكییەكانی ئەم دواییەو ئیختیلافی مەزهەبی و فكری بەڕێوەبچێت.

بەپێی پەیامێك كە لەلایەن عەبدوڵڵا مەلا وەیسییەوە بڵاوكرایەوە "بە لەبەر چاوگرتنی بارودۆخەكەو گەڕانەوە بۆ بنەمای رێزگرتن لە یەكتری و بەلارێ نەچونی پرسەكان، بە پەسندی نازانین هیچ دیبەیتێكی میدیایی سەبارەت بە ناكۆكیەكانی ئەم دواییەو ئیختیلافی مەزهەبی و فكری بەڕێوەبچێت".

پێشتر، د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد، یەكێك لە رێبەرانی سەلەفییەت لە هەرێمی كوردستان مەرجەكانی ئەنجامدانی دیبەیتی دیاریكرد و ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی لە هۆڵێكی فراوان و گواستنەوەی لەلایەن كەناڵەكانی راگەیاندنەوە دەربڕی، یەكێك لە مەرجەكانیشی ئەوەبوو، "لەلایەكەوە چوار كورسی دابنرێت بۆ چوار تۆمەتباركاركارەكان (المدعون) كە تۆمەتی بیری داعشیان داوەتە پاڵ سەلەفییەكان، لەلاكەی تریشەوە كورسیەك بۆ دكتۆر عەبدوللـەتیف دابنرێت وەك "المدعی علیە"كە تۆمەتی داعشێتی دراوەتە پاڵ ئەو گشت سەلەفییەكان"

چەند كەسایەتییەكی دیاری ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان لەوانە ئەبوبەكر كاروانی، یەكێك لە سەركردەكانی پێشوی یەكگرتوو، و ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، نوسەر یونس راوی لە دوو چاوپێكەتندا، سەلەفییەكانی كوردستانیان تۆمەتباركردبووە بەوەی "داعشی بێ‌ چەكن" ئەمەش سەلەفییەكانی توڕەكرد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن