چین: تاوانێک دژی باڵندەکان بووە هۆی برسێتی ١٠ ساڵ

کشتوکاڵ

11/07/2023     ژمارەی بینراو 538

 

راچڵەكین- 

چین ڕووبەڕووی قەیرانێکی جددی بووەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتەکە دروستکرد، بەهۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر بەرهەمی کشتوکاڵی، کە پێشتر دەچووە ناو سکی باڵندەکان و دەرئەنجامەکەی بڕیاری دەستپێکردنی هەڵمەتی کوشتنی باڵندە بوو.

 
لە ساڵی 1958 سەرۆکی چین هەڵمەتێکی دەستپێکرد کە چینییەکانی هان دا ملیۆنان باڵندە بکوژن، بەو پێیەی بە ئافاتێکی کشتوکاڵی دەیانزانی، دەرئەنجامەکەی ئەوە بوو کە تا ساڵی 1960 ژمارەی جرج و مێرووەکانی دیکە هەڵئاوساوە، ئەمەش هۆکار بوو بۆ برسێتی چینی گەورە، کە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەسی کوشت.

سەرۆک کۆماری چین (ماو زێتۆنگ) کەمپەینی چوار ئافاتەکەی پێشکەش کرد، ئامانج لە هەڵمەتەکە بنبڕکردنی مێشوولە بەرپرس لە مەلاریا، مێشوولە کە دەبنە هۆی تاعون و مێشی بەربڵاو و ئەو باڵندانەی کە تۆو و میوە دەخۆن بوو.

چینییەکان بۆ ئەوەی بۆ هەمیشەیی چۆلەکەکان بترسێنن،  خەڵک هێلانە و هێلکە و جوجکەکانیان لەناو دەبرد، بەجۆرێک هەندێکیان لە ڕاوکردن و تەقەکردن لە باڵندە لە هەر دەرفەتێکدا کە هەیانبوو کەمتەرخەمیان نەدەکرد.

وە زۆرێک لە چۆلەکەکان پەنایان بردە بەر بیناو شوێنی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا کە چینەکان ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ژوورەوە، بۆیە ئەم کەسانە گەمارۆی بیناکەیان دا، دوای دوو ڕۆژ لە تەپڵ لێدانی بەردەوام، ئەوەندە چۆلەکەی مردوو هەبوون کە پۆلەندییەکان شۆفڵیان بەکارهێناوە بۆ لابردنی بەپێی ڕادیۆی پەکین، زیاتر لە سێ ملیۆن باڵندە تەنها لە پەکین کوژران.

 لە ئەنجامدا لەبری ئەوەی بەرهەمی برنج زیاد بکات، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەمیکرد.
هەروەها  ژمارەی جرجەکان زیادی کرد، تا ساڵی ١٩٦٠ بەرپرسان بۆیان دەرکەوت کە چۆلەکەکان نەک هەر دانەوێڵە دەخۆن، بەڵکو کۆمەڵێک زیانبەخشی زۆر خراپتریش دەخۆن، ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی برسێتی گەورە لە چین لە ساڵی ١٩٦١ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٥ ملیۆن کەس بەهۆی برسێتیەوە.

کەواتە بوونی باڵندە و ئاژەڵەکان، هاوسەنگی ژینگەن لەسەر زەویدا، نەبوون و لەناوبردنیان گەورەترین زیان بە مرۆڤایەتی دەگەیەنن. 

ئامادەکردنی: ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن