سپرای خوێیاو بۆ لوت
ڕاچڵه‌كین-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سپرای خوێیاو تایبه‌ت به لوت كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له سووده‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن هاته ده‌نگ.
ئه‌م ڕێكخراوه له‌ڕێی پۆستێك له پێگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كردوه به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره سپرایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ سودێكی نییه و ته‌نها خاوێنكردنه‌وه‌ی لوت به گیراوه‌ی ئاو خوێ ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه له په‌تایی وه‌رزی ئاسایی خێراتر ده‌كات و هاوكات به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره گیراوه‌یه ئه‌گه‌ری توشبوون به هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان كه‌مده‌كاته‌وه.
پێشتریش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕه‌تی كردوه غه‌رغه‌ره كردن به ئاو و خوێ یان گیراوه‌ی ئاو و سركه توانای له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌بێت یان كه‌سی توشبوو چاك بكاته‌وه.