رۆناڵدۆ مێسی تێپەڕاند

وەرزش

15/07/2023     ژمارەی بینراو 477

راچڵەكین- 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی، ، ناوی خۆی لە کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی “گینس”دا تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە پلەی یەکەمی لیستی وەرزشوانانی گۆڤاری “فۆربێس”دا تۆماركرا وەك یاریزانێك كە زۆرترین مووچەی هەیە لە جیهاندا بۆ ساڵی 2023. 

ماڵپەڕی گینس ڕیکۆرد، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، ڕۆناڵدۆ بۆ سێیەمجار لە مێژووی خۆیدا و بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 2017ەوە كە لە پێشەنگی لیستی ئەو یاریزانانەدا ناوی دێت كە زۆرترین مووچەیان هەیە لە جیهاندا. 

ئینسایکلۆپیدیای “گینس” بڵاویكردووەتەوە"ڕۆناڵدۆ لە نێوان وەرزشکارانی جیهان بۆ ساڵی 2023 زۆرترین مووچەی هەیە، بەپێی ئەو مووچەیەی لە  1ی ئایاری 2022وە تا هەمان ڕۆژی ساڵی 2023 وەریگرتووە كە گەیشتووەتە 136 ملیۆن دۆلار". 

ڕۆناڵدۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندی زۆرترین مووچەی وەرزشوانانی جیهانی لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئینتەر میامی ئەمریكایی وەرگرت كە مووچەكەی دەگاتە 130 ملیۆن دۆلار.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانیش بە 120 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمی ئەو یاریزانانەدا ناوی هاتووە كە زۆرترین مووچەیان هەیە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن