عەدنان زورفی لە پێكهێنانی حكومەت كشایەوە

عێراق

08/04/2020     ژمارەی بینراو 632

راچڵەكین

عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، لە ئەركەكەی كشایەوەو پەرلەمانتارێكی رەوتی سەدریش ئاشكرایدەكات، سبەی مستەفا كازمی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە بۆ ئەو ئەركە رادەسپێردرێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، عەدنان زورفی لەهەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كشایەوە.

لەوبارەیەوە، عەلا رەبیعی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون سەر بە موقتەدا سەدر، رایگەیاند: سبەی 9-4-2020 د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بەفەرمی مستەفا كازمی كاندیدی لایەنەكانی شیعە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رادەسپێرێت.

كشانەوەی عەدنان زورفی لە ئەركی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، لەدوای بڕیارەكەی چەند لایەنێكی گەورەی شیعە دێت بە رەتكدرنەوەی ناوبراوو كاندیدكردنی مستەفا كازمی بۆ سەرۆكایەتیكردنی حكومەت، ئەو بڕیارەش لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان (سوننە)ەوە پێشوازی لێكراو بە فەرمی رایانگەیاند كە پشتیوانی لە راسپاردنی كازمی دەكەن بۆ ئەو پۆستە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن