ئیلۆن ماسك لە یەك رۆژدا 20 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشت

جیهان

21/07/2023     ژمارەی بینراو 212

راچڵەكین- 

ئیلۆن ماسك بازرگان و ملیاردێری ئەمریكایی لە ماوەی یەك ڕۆژدا نزیكەی 20.3 ملیار دۆلاری لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی كارەبایی “تێسلا” لە بۆرسەی ئەمریكایی ئاستی دابەزی. 

گۆڤاری “ئیكۆنۆمیك تایمز” بڵاویكردەوە، پشكەكانی تێسلا بە ڕێژەی 9.7% دابەزیوە، دوای ئەوەی ئیلۆن ماسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تێسلا رگەیاندبوو، ڕەنگە كۆمپانیاكەی نرخی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان كەم بكاتەوە.

بەپێی داتاكانی بلومبێرگ، سامانەكەی ماسك نزیكەی ٢٠.٣ ملیار دۆلار كەمیكر و گەیشتە 234.4 ملیار دۆلار، ئەم دابەزینەش حەوتەم گەورەترین دابەزین و كەبوونەوەی سەروەت و سامانەكەی ماسكە لە مێژوودا.

وێڕای دابەزینی سامانی ئیلۆن ماسك، بەڵام ئەو پیاوە پێگەی خۆی وەك دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان پاراستووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن