بەرشەلۆنە ڕیاڵ مەدرید شۆک دەکات

وەرزش

24/07/2023     ژمارەی بینراو 222

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی کاردانەوەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکرا کرد بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە کە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بکات.

ڕۆژنامەی "لیکیپ" بەیانی ئەمڕۆ ئاشکرایکرد کە کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی پاریس و بەرشەلۆنەدا هەبووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاریکردنی مباپێ لە بارسا لە ماوەی وەرزی داهاتوودا.

بەگوێرەی تۆڕی "دیفێنسا سێنتڕاڵ"ی ئیسپانی، سان جێرمان دەیەوێت بەهەموو شێوەیەک فرۆشتنی مباپێ خێراتر بکات، سەرەڕای ئەوەی درک بەوە دەکەن کە یاریزانە فەرەنسییەکە ڕێککەوتنی کۆتایی هەیە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ ڕیال مەدرید لەگەڵ شاهانەکان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی پاریس هەوڵدەدات زۆرترین فشار بخاتە سەر ڕیال مەدرید لە گرێبەستی مباپێدا، بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە کە گوایە لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئەنجامدراوە.

ڕوونیشیکردەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، بەهۆی سەختی دۆخی ئابووری بەرشەلۆنە، بەم هەواڵە سەری سوڕما، هەروەها پەیوەندی نێوان بارسا و سان جێرمان باش نییە.

پێرێز لەبارەی هەواڵی کۆبوونەوەی پاریس و بارسێلۆنا لێدوانێکی دا و وتی: "لە ئێستادا کێشەی ئێمە نییە، پاریس سان جێرمان دەتوانێت هەرچی بیەوێت بیکات".

ئەو تۆڕەی ئیسپانیا ڕوونیشیکردەوە کە ئیدارەی ڕیال مەدرید ئامادەیە بۆ ئەم جۆرە ستراتیژە، بۆیە هەست بە دەمارگیری ناکەن لە ئەگەری دۆڕانی گرێبەستەکە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن