راچڵەكین
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی 30 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتەكە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 30 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون، كە 12 كەسیان لە بەغداو 8 لە بەسرەو ئەوانی دیكەش لەچەند پارێزگایەكی باشوور تۆماركراون.
وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، كۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە بۆ 1232 كەس بەرزبووەتەوەو 69 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.