دوای كاتژمێر 10 ی شه‌و ئه‌م هه‌ڵانه ئه‌نجام مه‌ده
ڕاچڵه‌كین-
بۆ هه‌موو كارێك كاتی دیاریكراو هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی مانه‌وه هه‌تا دره‌نگانی شه‌و ده‌كه‌یت ئه‌وه باشتر وایه دوای كاتژمێر 10 ی شه‌و ئه‌م هه‌ڵانه ئه‌نجام نه‌ده‌یت.
1-بازاڕكردنی ئه‌لیكترۆنی:
پسپۆڕان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن شه‌وان به‌ڕێی ئه‌لیكترۆنی كه‌لوپه‌ل نه‌كڕن و چاوه‌ڕێ بكه‌ن هه‌تا به‌یانی و به ڕۆژدا ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیكڕن چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و شتانه‌ی شه‌وانه ده‌كڕێت بێ سوودن.
2-چونه ده‌ره‌وه به ته‌نها:
چونه ده‌ره‌وه به ته‌نها دوای كاتژمێر 10 ی شه‌و ئه‌گه‌ری زیانی جه‌ستته‌ی و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دزی زیاتر ده‌كات.
3-پۆست له فه‌یسبوكه‌كه‌ت مه‌كه:
زۆرینه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی دوای كاتژمێر 10 ی شه‌و ده‌كرێن له‌سه‌ر بابه‌تی سۆزداریه و دواتر له پۆستكردنی په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
4-نامه بۆ به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كه‌ت مه‌نێره:
ئه‌گه‌ر بابه‌تێك هه‌یه پێش ئه‌م كاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ت ته‌واوی بكه و مه‌یخه‌ره دره‌نگتر چونكه ئه‌گه‌ری زۆره به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ده‌ربكرێت.
5-خواردنی چه‌ور مه‌خۆ:
خه‌وت قورس ده‌كات و چالاكی جه‌سته‌ت كه‌مده‌كاته‌وه و هۆكاره بۆ زیادبوونی كێشت.