گوڵی كوچەرات
ڕاچڵهكین-
ئەندازیارێكی كشتوكاڵی باس لە گوڵی كوچەرات دەكات و دەشڵێت:ئەم گوڵە چەند سوودێكی گرنگی ھەیە.
كۆسار باقی،ئەندازیاری كشتوكاڵی دەڵێت:"گوڵی کوچەرات لەگەڵ بامیەدا هەمان خێزانە،بەڵام ئەم بەر ناگرێت تەنها گوڵەکەی بەکاردێت وەک چا یان شەربەت،دوای ئەوەی کە گوڵەکەی وشک دەکرێتەوە.ئەمجار بەشێوەی شەربەت بەکاری دەهێنین پاش ئەوەی وشکراوەکەی دەکرێتە ناو ئاوی ساردەوە ڕەنگ دەداتەوە پاشان دەیپاڵێوین ئاوەکەی بەم شێوەیە دەكەینە قاڵبی سەهۆڵەوە لەکاتی پێویستدابەکاری دەھێنین دەتوانین شەکری تێبکەین یان بێ شەکر بەکاری بهێنین،بەڵام واباشترە بێ شەکر بەکاریبھێنین."
وتیشی:"لە گرنگترین سودەكانی ئەم گوڵە ئەوەیە فشاری خوێن دادەبەزێنێت،ئەگەر بە ساردی بەكاربھێنرێت،بەڵام ئەگەر بە گەرمی بەكاربھێنرێت دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن.هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سییە،زۆر بە سودە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی دیواری دڵ."
س: گەنج و کشتوکاڵ