نۆ توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركرا

کوردستان

09/04/2020     ژمارەی بینراو 373

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، توشبوونی 9 هاوڵاتی دیكەی لەشاری هەولێر بە كۆرۆنا راگەیان، كە سەرجەمیتان بەركەوتەی توشبووانی پێشوون.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، 9 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان و گوندی كۆری)ن و هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون،حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن