خورماتوو؛ لەهێرشێكی داعشدا 8 چەكداری حەشدی شەعبی كرانە ئامانج

عێراق

10/04/2020     ژمارەی بینراو 336

راچڵەكین-

پەلامارێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە باكووری خۆرئاوای شارۆچكەی خورماتوو، كوژران و برینداربوونی هەشت ئەندامی حەشدی شەعبی لێكەوتەوە.

حسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، رایگەیاند، چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر حەشدی شەعبی لە نزیك فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی لە‌ باكووری خۆرئاوای شارۆچكەی خورماتوو.

وتیشی، چەكدارانی داعش لەو ئۆتۆمبێلەی بەكاریانهێناوە تەقەیان لە خاڵی كۆنترۆڵی حەشدی شەعبی كردووە، بەو هۆیەوە سێ ئەندامی حەشد كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربوون. 

سەرەڕای ئەوەی دوو ساڵ تێپەڕیوەی بەسەر پاككردنەوەی عێراق لە داعش، بەڵام لە گوندەواری ئەو پارێزگایانەی پێشتر بە دەست رێكخراوەكەوە بووە، داعش بەردەوام ئەو جۆرە پەلامارانە ئەنجام دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن