زیاتر لە 355 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا چاكبوونەتەوە

جیهان

10/04/2020     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین-

 ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرتاسەری جیهان دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونەتەوە گەیشتە زیاتر لە 355 هەزار كەس.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەری "csse"دا بڵاوكراوەتەوە، كە بە پشت بەستن بە ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا تۆماركراوە، لە جیهاندا 355 هەزار و 514 كەس توانیویانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا سەربكەون.

زۆرترین حاڵەتی چاكبوونەوە لە چین تۆماركراوە كە 77 هەزار و 758 كەس دوای توشبوونیان چاكبوونەتەوە.

پاش چین ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی چاكبوونەوەی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان تێدایە بەم شێوەیەیە؛ ئیسپانیا (52 هەزار و 165)، ئەڵمانیا (52 هەزار و 407)، ئێران (32 هەزار و 309)، ئیتاڵیا (28 هەزار و 470)، ئەمریكا (26 هەزار و 104) و فەڕەنسا (23 هەزار و 206).

لە كاتێكدا لەسەرتاسەری جیهان ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە ملیۆنێك و 602 هەزار و 885 حاڵەت، كۆی گشتیی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 95 هەزار و 745 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن