روونكردنەوە لەسەر چوار تووشبووەكەی قەزای چەمچەماڵ دەدرێت

کوردستان

10/04/2020     ژمارەی بینراو 584

​رەمەك ڕەمەزان

راچڵەكین- كامەران سەیدكەریم

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ، دەڵێت، چوار تووشبووە نوێیەكەی كۆرۆنا لەو قەزایە، تەنها دوانیان خەڵكی ئەو قەزایەن. 

رەمەك ڕەمەزان قادر، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و سەرۆكی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" سەبارەت بەو چوار حاڵەتەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئەم شەو ۹/ ٤/ ۲۰۲۰ لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ڕاگەیەنراو و ئاماژە بەوەكرا كە دانیشتوی سنوری قەزای چەمچەماڵن ، ئێمە ڕایدەگەیەنین كە دووان لە حاڵەتەكان نوێن و دانیشتوی سنوری چەمچەماڵن و بەركەوتەی تووشبوانی  پرسەكەی چەمچەماڵن."

دەشڵێت:" یەكێك لە حاڵەتەكان دانیشتوی سلێمانیە لە گەڕەكی قولەرەیسی و تووشبووی چوارەمیش لە ماوەی پێشودا تۆماركراوە و  لەسلێمانی پشكنینی بۆ كراوە و داخلكراوە ، بۆیە ڕایدەگەیەنین ئێمە لە چەمچەماڵ دوو توشبووی نوێمان هەیە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن