نزیكەی 36 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەئێران چاكبوونەتەوە

جیهان

10/04/2020     ژمارەی بینراو 67

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەو تائێستا 35 هەزارو 465 كەس چاكبوونەتەوە.

كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە، لە٢٤ كاتكۆی رابردوودا 122 كەسی دیكە به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

جیهانپور ئاماژەی بەوەكرد، كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ چوار هەزار و 232 كەس، ژمارەی توشبووانیش هەزار و 972 كەس زیادیكردووە و گەیشتووەتە 68 هەزار و 192 كەس.

بۆ یەكەمجار پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە ئێران لە شاری قوم-ی ئەو وڵاتە دەركەوت و دواتر بە تەواوی شارەكانی دیكەیدا بڵاوبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن