راچڵەكین-
وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەكانی كردنەوەی باخچەی منداڵان لە ناو خوێندنگەكان بڵاودەكاتەوە كە بەپێی مەرجەكانی وەزارەتەكە دەبێت.
بەگوێرەی نوسراوێك كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەرچووە، “خوێندنگە بنەڕەتییەكانی تایبەت بە قۆناغی ١-٦ ڕەزامەندی كردنەوەی باخچەی منداڵانیان لەناو بینای خوێندنگەكەیان هەیە، بە مەرجێك شوێنی گونجاو و تایبەتیان هەبێت وەك بینا نەك وەك كابینە.”
هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە،" وەرگرتنی منداڵان بە پێی یاسا و ڕێنماییەكانی وەرگرتن لە باخچە دەبێت، هەمان وانە و مەنهەجی خوێندن لەو باخچانەدا دەوترێنەوە كە لە باخچە حكومییەكانی دیكەدا دەوترێنەوە و لەگەڵ خوێندنگە بنەڕەتییەكەشدا یەك بەڕێوەبەریان دەبێت".