چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ ئاو دەبن

کوردستان

24/08/2023     ژمارەی بینراو 642

راچڵەكین -

بەهۆی شكانی هێڵی یەكی ئاوی دوكان - سلێمانی، چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمشەو هێڵی یەكی ئاوی دوكان - سلێمانی، شكاو بەهۆیەوە گەڕەكەكانی دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و گەڕەكی ڕاپەڕین، بێ ئاو دەبن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەشوێنی شكاوییەكەن و هەوڵدەدەن لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا گرفتەكە چارەسەر بكەن و ئاو بگەیەننەوە بۆ ئەو شوێنانەی كە لەسەر ئەو هێڵەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن