راچڵەكین-
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، لە سبەینێ هەینییەوە پلەكانی گەرما بۆ خوار 40 پلە لە باكوور و ناوەڕاستی وڵات داببەزن و كەشوهەوایەكی فێنك روو لەو ناوچانە بكات.
بەپێی پۆستێك كە لەلایەن سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكرایەوە " لە سبەینێ هەینییەوە پلەكانی گەرما وردە وردە لە باكوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات روو لە دابەزین دەكەن".
بە وتەی سادق عەتیە"پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا پلەی گەرما بۆ خوار 40 پلەی سەدی داببەزێت و كەشێكی پایزی باڵ بەسەر كەشوهەوای ناوچەكەدا بكێشێت".
ئەو كەشناسە عیراقییە پێیوایە"دابەزینی پلەكانی گەرما لە شارەكانی باشوور بۆ كۆتایی هەفتەی داهاتوو دوادەكەوێت".