لەهەولێر سكاڵا لەسەر ئەم كەسانە تۆمار دەكرێت

کوردستان

11/09/2023     ژمارەی بینراو 845

راچڵەكین-

بەتۆمەتی ئەوەی كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی قوارەی هەرێم دەكەن، لەدادگای هەولێر سكاڵا لەسەر هەریەك لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، یوسف محەمەد، غالب محەمەد و هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمار دەكرێت.

سكاڵاكە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن كۆمەڵێك پارێزە و چالاكی مەدەنی تۆماركراوە، ئەو كەسانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە تۆمەتباركراون، بەوەی دژی قەوارەی هەرێمن و كار بۆ هەڵوەشانەوەی دەكەن، ئەوەش بە هەڵوێست و لێدوانەكانیان.

ئەو پارێزەر و چالاكوانانە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی روونكردنەوەیان لەسەر هەڵوێستەكەیاندا و رایانگەیاند، سكاڵاكەیان بۆ ئەوەیە رێگری لەو كەسانە بكەن، كە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستانن.

هەروەها رایانگەیاند، ئەو كەسانە لەماوەكانی رابردوو، لە بەغدا سكاڵایان لەدژی هەرێم و دامەزراوەكانیان تۆماركردووە، هەروەها بە لێدوانەكانیان رای گشتیان بە هەڵەدا بردووەو رێگەیان بۆ داگیركەر خۆشكردووە، دژی هەرێم هەنگاو بنێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن