بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1122

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێ لەناوچەكانی هەرێم بڵاوكردەوەو لە قەزای دەربەندیخان زۆرترین بڕە باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، بەگوێرەی ئاماری هەندێ لە وێستگەكانی كەشناسی، لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا (9ی بەیانی تاوەكو 9ی ئەمشەو) بڕی بارانی تۆماركراو لەهەندێ ناوچەی هەرێم بەم شێوەیە بووە:

دەربەندیخان: 80.2 ملم
چەمچەماڵ: 80 ملم
سلێمانی: 53.5 ملم
هەڵشۆ: 30 ملم
زاخۆ: 18.5 ملم
حاجی ئۆمەران: 15.8 ملم
پیرمام: 13.9 ملم
هەڵەبجە: 12.4 ملم
كەلار: 12 ملم
شەمامك: 10.6 ملم
سۆران: 9.4 ملم
بارزان: 9 ملم
ئاكرێ: 8 ملم
خەبات: 7.2 ملم
دهۆك: 1.8 ملم
بامەڕنێ: 1.4 ملم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن