حكومەتی هەرێم لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو ڕوونكردنەوە دەدات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1992

راچڵەكین-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی راگەیاندنی پشوو لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و مەترسی ڕوودانی لافاو ڕوونكردنەوە دەدات.

پێشەوا هەورامانی، ڕایگەیاند، وەزیری ناوخۆی هەرێم لەگەڵ پارێزگارەكان قسەی كردووە و دەسەڵات بە پارێزگاكان دراوە، بە هۆی شەپۆلی بارانبارین و مەترسی ڕوودانی لافاو، بڕیار لە پشووی سبەینێ چوارشەممە 10ی كانوونی یەكەمی 2025 بدەن.

"حكومەتی هەرێم ئامادەكاری كردووە بۆ بەدەمەوچوونی ئەو دۆخە و پێشتریش هۆشداری دراوە لە ئەگەری ڕوودانی لافاو." هەورامانی وا دەڵێـت

بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخووڕەی كە لافاوی لێكەوتەوە، دوو كەس لە چەمچەماڵ و كەسێك لە شارەدێی لەیلان باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری كەركووك، گیانیان لەدەستدا، هاوكات حەوت كەسی تر بریندارن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن