سبەی لەم ناوچەیەی هەرێم کرا بە پشوو

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1018

راچڵەکین- 

ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە: لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەکەمان بڕیاریدا سبەی سێشەممە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بە ناوەندەکانی پەروەردەوە بکرێتە پشوو.

دەقی راگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیان:

بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی توندی بارانبارین روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ سێشەممە رێکەوتی (٢٠٢٥/١٢/٩) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی پەروەردەوە، بکرێت بە پشوو، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان، کە لەئەرکدا دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن