دەیان كۆچبەر لەكاتی خۆئامادەكردن بۆ رۆیشتن بەرەو ئەوروپا دەستگیركران

جیهان

15/09/2023     ژمارەی بینراو 208

راچڵەكین- 

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا، 88 كۆچبەری نایاسایی لە توركیا بەر لەوەی لە رێگەی دەریاوە بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن، دەستگیركران.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسەكە بڵاویكردەوە، 88 كۆچبەرەكە لە قەزای شاركۆی سەر بە پارێزگای تەكیرداغی توركیا، بەگومانی كۆچكردن بەرەو ئەوروپا لە ڕێگەی دەریاوە لە نێو بەلەمێكدا دەستگیركران.

بە گوێرەی هەواڵ، كۆچبەرەكان بەرەگەز ئەفغانی، سوری، و عێراقین و رادەستی دەزگای كۆچبەرانی ئەو پارێزگایە كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن