راوێژكارێكی سودانی نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات

کوردستان

15/09/2023     ژمارەی بینراو 1999


راچڵەكین-

راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاشكرای دەكات، لەدانیشتنی رۆژی یەكشەممەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، تاوتوێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.

فادی شممەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ ئەو دۆسێیانە مامەڵە دەكات كە پەیوەستن بە هاوڵاتیانەوە بەبێ گوێدانە هەر ناكۆكی یاخود رێكەوتنێكی سیاسی:" هاوڵاتیانی هەرێم، عیراقین و ئەو ستەمەیان لەبەرچاودەگیرێت كەلەئەنجامی چەند سیاسیەتێكی هەڵە لێیان كراوە."

شممەری جەختی لەوەشكرد، سەرۆكوەزیرانی عیراق كاردەكات لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوورو یاسا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن