گۆرێتسکا: هیوادارم ئەم ڕاهێنەرە ئەڵمانیا بگرێتە ئەستۆ

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 107

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لیۆن گۆرێتسکا ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، پشتگیری خۆی بۆ ئەگەری ئەوەی جولیان ناگلسمان، ڕاهێنەری پێشووی باڤارییەکان، شوێنی هانز فلیک ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بگرێتە ئەستۆ ڕاگەیاند.

لیۆن گۆرێتسکا ئاشکرای کرد کە جارێکی دیکە پێشوازی لە مەشق و ڕاهێنانەکان دەکات بە سەرپەرشتی ناگلسمان، لە ڕێگەی بوونی لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئەگەر فیدراسیۆنی ئەڵمانیا ناگلسمان وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەستنیشان بکات.

دوای یارییەکەی بایرن، کە لەگەڵ بایر لیڤەرکوزن یەکسان بوو، گۆرێتسکا وتی: "پێموایە ناگلسمان ڕاهێنەرێکی گەورەیە، ئەگەر ئەو هەڵبژاردەی نیشتمانی بگرێتە ئەستۆ، ڕاهێنەرێکی نایابمان دەبێت".

گۆرێتزکا پەشیمانی خۆی لە دەرکردنی فلیکی ڕاهێنەر دەربڕی، هەرچەندە ئەم بانگهێشتی نەکرد بۆ یەکەم یارییە نێودەوڵەتییەکان کە تیپەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەنجامیدا.

لە درێژەی قسەکانیدا گۆرێتسکا وتی: "دەرکردنی ڕاهێنەر هەمیشە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کارەکەی بە باشی ئەنجام نەداوە، هەر بۆیەش دڵتەنگ بووم بەو شتەی کە ڕوویدا".

جەختیشی لەوە کردەوە، "ماوەیەکی سەرکەوتوومان لەگەڵ هانسی فلیک بەسەر برد، هیوادارم شتەکان لەگەڵیدا باشتر بڕۆن".

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دەچێتە ئەمەریکا و دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و مەکسیک ئەنجام دەدات، فیدراسیۆنی ئەڵمانیاش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دۆزینەوەی ڕاهێنەرێکی نوێیە پێش ئەم دوو یارییە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن