لە دوای بۆنۆچی.. ڕۆناڵدۆ جەنگی لەگەڵ یۆڤانتۆس ڕاگەیاند

وەرزش

16/09/2023     ژمارەی بینراو 98

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی، بڕیاریدا سکاڵا لەسەر یۆڤانتۆس تۆمار بکات، بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی دواخراوەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "گازێتا دیلۆ سپۆرت"، ڕۆناڵدۆ بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر یۆڤانتۆس، بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی.

ئەو بابەتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕۆناڵدۆ لە سەرەتای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە نهێنی بەشێک لە مووچەکانی لەگەڵ یۆڤانتۆس دوابخات کە بڕی ١٩ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار یۆرۆ بووە.

یانەى یۆڤانتۆس لەماوەى ساڵى ڕابردوودا لەلایەن داواکارى گشتى لە ئیتاڵیا ڕێکارى یاسایى کرایە سەر، ئەوەش بەهۆى پرسی دواخستنى مووچە بەنهێنى.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکاری یاسایی ڕۆناڵدۆ دەبێتە سەرئێشەیەکی تر بۆ یۆڤانتۆس، کە بەم دواییە ڕێوشوێنی یاسایی دیکەی لەلایەن لیۆناردۆ بۆنۆچی هاتۆتەسەر.

بۆنۆچی دوای ئەوەی بە شێوەیەکی نافەرمی لە پێکهاتەی ڕاهێنەر ماسیمیلیانۆ ئەلێگری دوورخرایەوە، پێش ڕۆشتنی بۆ یونیون بەرلین، داوای قەرەبووی کرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن