مارتینۆ بە دوورخستنەوەی مێسی هاندەرانی ئەمریکی تووشی شۆک دەکات

وەرزش

16/09/2023     ژمارەی بینراو 176

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

تاتا مارتینۆ ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میامی بڕیاریدا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یاری بەرامبەر ئەتلەنتا یونایتد لە خولی ئەمریکی دووربخاتەوە.

گومان لەسەر یارییکردنی مێسی لە یارییەکەدا هەبوو، دوای گەڕانەوەی لە پشووە نێودەوڵەتییەکان، بەهۆی پێویستی بە کاتێکی زیاتر بۆ چاکبوونەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی پێکان بوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، تاتا مارتینۆ بڕیاریداوە مێسی لەگەڵ تیپەکەدا گەشت نەکات بۆ ئەوەی یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەنتا ئەنجام نەدات، بۆ ئەوەی پێکانەکەی خراپتر نەبێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لە هاندەران بلیتی یارییەکەی ئینتەر میامی و ئەتلەنتایان کڕیوە بەو هیوایەی تەنها مێسی ببینن، بەڵام بەداخەوە بۆ ئەوان ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لەوێ نابێت.

مێسی هاوینی ڕابردوو لە ڕێگەی گرێبەستێکی بێبەرامبەرەوە ڕووی لە ئینتەر میامی کرد، ئەمەش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن