نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە

ئابوری

18/09/2023     ژمارەی بینراو 685


راچڵەكین- 

نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانكار بەسەردا هات و رووی لە بەرزبوونەوە كرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی هەولێر و سلێمانی، بە 157 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بەراورد بە نرخی كردنەوەی بازاڕ گۆڕانكاری بەسەرداهات و رووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەو پێیەی نرخی 100 دۆلار بە 156 هەزار و 700 دینار بوو. 

وێڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دراوی نیشتمانی، بەڵام تائێستاش نرخی دراوە سەوزەكە لەبەرامبەر دیناری عیراقی، ئاستێكی بەرز تۆماردەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن